به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڕۆژنامه‌ی ئه‌لمانیتۆر له ژماره‌ی ئه‌م دواییانه‌ی خۆیدا نووسی: لایه‌نه به‌رانبه‌ره‌کانی دوێنێ و هاوپه‌یمانانی ئه‌مڕۆ، واته حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌که‌وه و ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگای پێشووی نه‌ینه‌وا و هاوپه‌یمانی تورکیا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ک بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر شاری مووسڵ به دوور له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن.
ئه‌لمانیتۆر به گێڕانه‌وه له ژێنێڕاڵ به‌هرام عه‌ریف یاسین، یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له میحوه‌ری به‌عشیقه، زیادی کرد: هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، چه‌ن فه‌رمانێکیان بۆ هێرشکردن له بهرزاتییهکانی به‌عشیقه بۆسه‌ر ئه‌و شاره و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌وێدا و کردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێک له مه‌ودای یه‌ک مایلی مووسڵ بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ی حه‌شدی نیشتمانی سه‌ربه ئه‌سیل نوجه‌یفی و هێزه‌کانی تورکیا بۆ مووسڵ وه‌رگرتووه.
به‌پێی نووسراوه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه، ئه‌سیل نوجه‌یفیش له لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ چه‌ن میدیایی بیانی ڕایگه‌یاندووه که هه‌ڵوێستی ناوبراو له‌باره‌ی دامه‌زراندنی وڵاتی کوردستان گۆڕاوه و له‌ئێستادا هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو هاوپه‌یمانییه‌کی به‌هێز بۆ خۆی ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه خۆیشی ده‌یهه‌وێ مووسڵ له‌دوای ئازادکردنه‌وه، بکاته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ.
نوجه‌یفی زیادی کرد: ناوبراو چاوه‌ڕوانی گێڕانی ڕۆڵ له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵه و پاشان هێزه‌کانی حه‌شدی نیشتمانی سه‌ر به خۆی به هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا ده‌چنه نێو مووسڵ.
...
کۆتایی کورتە نامە/310